جاكوب زۆما سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌فریقیای باشوور كه به‌ره‌وڕووی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییه، بڕیاره به‌مزووانه دادگایی بكرێت.
ناوبراو چه‌ندین تۆمه‌تی به‌ره‌وڕوو كراوه‌ته‌وه كه بریتین له ساخته‌كاریی و سپی كردنه‌وه‌ی پاره و چه‌ندین تۆمه‌تی دیكه‌ش.
داواكارانی گشتی ئه‌فریقیای باشوور پێیانوایه كه دۆسییه‌ی جاكوب زۆما به‌جۆرێكه كه ده‌توانرێ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ناوبراو دادگایی بكرێت.
یه‌كێك له تۆمه‌ته‌كان له دژی زۆمای ته‌مه‌ن 75 ساڵ په‌یوه‌ندیی هه‌یه به رێككه‌وتنێكی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له ساڵانی 1990ـدا، كاتێك كه ئه‌و جێگری سه‌رۆك كۆمار بووه.
داواكاری گشتی باڵای ئه‌فریقیای باشوور ده‌ڵێت جاكوب زۆما 16 تۆمه‌تی ئاراسته كراوه.
خودی جاكوب زۆماش وتوویه‌تی كه قوربانیی كرده‌وه نادرووسته‌كانی داواكارانی گشتیی و هه‌روه‌ها دزه كردنی زانیاریی بۆ ناو راگه‌یاندنه‌كانه.
ناوبراو مانگی رابردوو به فه‌رمانی حزبه‌كه‌ی ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌فریقیای باشوور كێشایه‌وه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئومریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.