هۆرست زیهۆفر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا كه به‌مدواییه بووه‌ته وه‌زیر، وتوویه‌تیی كه به بڕوای ئه‌و خودی ئایینی ئیسلام هیچ جێگه‌یه‌كی له ئه‌ڵمانیادا نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه له‌م وڵاته‌دا ده‌ژیین هاوڵاتیی ئه‌ڵمانیان.
زیهۆفر له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی بیڵد وتی كه ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر بناغه‌ی ئایینی كریستیان بچمی گرتووه و ئه‌م وڵاته نابێ ره‌سه‌نایه‌تیی خۆی له‌بیر بكات.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌تی كابینه‌ی نوێ له‌م وڵاته پێكهێنرا، ئه‌م پۆسته‌ی وه‌رگرت و كاری له‌پێشینه‌ی خۆی به گۆڕانكاریی له سیاسه‌ته‌كانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران ده‌ستپێكرد.
هۆرست زیهۆفر كه رێبه‌ری حزبی سوشیاڵ كریستیانه، حزبه‌كه‌ی یه‌كێكه له‌و چه‌ند حزبه هاوپه‌یمانه‌ی ناو كابینه‌ی حكومه‌تی تازه‌ی ئه‌ڵمانیا، خۆی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه‌ی زۆری له سیاسه‌تی ده‌رگای واڵا به‌ره‌وڕووی په‌نابه‌ران هه‌یه كه ئه‌نگێلا مێركل به كردار و به وته له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا پێڕه‌وی كردووه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.