رۆژی پێنجشه‌ممه له شاری یاكوتسیكی رۆژهه‌ڵاتی سیبریا فڕۆكه‌یه‌كی ئانتۆنۆڤ كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌م شاره‌وه به‌ڕێكه‌وتبوو به‌ره‌و شاری كراسنۆڤیاریسك، دوای ساتێكی كه‌م له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان، به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌رگای به‌شی باری فڕۆكه‌كه كرایه‌وه و به‌شێك له باری كانزا گرانبه‌هاكانی وه‌ك ئاڵتوون رژایه خواره‌وه.
كرانه‌وه‌ی بهرێكهوتی ده‌رگای كۆگای باری فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگر، بوو هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی 9.3 تۆن كانزای گرانبایی كه نزیكه‌ی 3 تۆن له‌و رێژه‌یه ئاڵتوون بووه.
تیمی تایبه‌تی راسپێردراو تا ئێستا توانیویانه 172 قاڵب له زێڕه‌كه بدۆزنه‌وه كه ده‌كاته 3.4 تۆن له‌و ئاڵتوونه‌ی رژابوویه خواره‌وه.
راگه‌یاندنه‌كانی رووسیا هه‌ندێك وێنه‌یان له باندی فڕۆكه‌خانه‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بڵاو كرده‌وه كه ئه‌و شوێنانه له وێنه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئاڵتوونیان لێڕژابوو.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.