Erbil 38°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 20:36

یه‌کێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى کوردستان ڕونکردنه‌وه‌ى بۆ یانه‌کانى کوردستان هه‌یه‌

كاتى یاریه‌كانیان له‌گه‌ڕێكى دیكه‌ له‌خوله‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێـت
کوردستان TV
100%


یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاگادارى یانه‌كانى به‌شداربووى خوله‌كانى  پله‌ نایاب - پله‌یه‌ك - پله‌ دووى كوردستان هه‌یه‌ كه‌كاتى یاریه‌كانیان له‌گه‌ڕێكى دیكه‌ له‌خوله‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێـت


1- سه‌رجه‌م یارییه‌كانی خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان، له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 2018/3/19 له‌ كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

2- یارییه‌كانی خولی یانه‌ پله‌نایابه‌كانی كوردستان، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 2018/3/20 به‌مشێوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت:
 برایه‌تی ـ نه‌ورۆز ـ كاتژمێر 2:00
هه‌ولێر ـ ئارارات ـ كاتژمێر 4:00
 هه‌ندرێن ـ شێروانه‌ ـ كاتژمێر 3:00
 پ. هه‌ولێر ـ زێره‌ڤانی ـ كاتژمێر 3:00

3- له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك و گرژی و ئاڵۆزییه‌كان، كه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ نێوان هه‌ندێك له‌ هانده‌رانی یانه‌ پله‌دووه‌كان روویاندا، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌ پله‌دووه‌كان كوردستانی، بۆ كاتێكی نادیار وه‌ستاند.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.