هیزەر ناورێت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی خۆی لە بوونی قوربانی مەدەنی لە عەفرین رادەگەیەنێت و داوای پابەندبوون بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە سووریا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی مرۆیی لە سوریا و عەفرین رادەگەیەنێت و جەخت دەکاتەوە "هیچ بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی نییە."
هاوکات داوا لەلایەنەکانیش دەکات پابەندبن بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە سەرتاسەری سووریا و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەی قوربانیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لەعەفرین بەردەوام بەرزدەبێتەوە، بەهۆی بۆردومانی سهختى سوپای تورکیا بۆ سەر ئەو شارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.