رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ـى ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شا سه‌لمان، شای سعوودیه پێشنیارى كردووه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكشێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا شانشینی سعوودیه 4 ملیار دۆلار به تره‌مپ بدات.
له گوتاره‌كه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا كه له 16ی ئه‌م مانگه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شای سعوودیه، تره‌مپ پێشنیازی كردووه، په‌له له كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكات، به‌ڵام پێویسته له‌به‌رامبه‌ردا، ریاز بڕی 4 ملیار دۆلار به واشنتۆن بدات.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ئاماژه‌ی به ناوه‌كانیان نه‌كردووه، بڵاویكردۆته‌وه، تره‌مپ به شا سه‌لمان، شای سعوودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كوڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و بڕه پاره‌یه مه‌رجی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.