Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:51

مێشکی مرۆڤ پۆلین به‌ندی بۆ زانیارییه‌کان ده‌کات

ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كارده‌هێنرێت كه‌ نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌یان هه‌یه‌ .
کوردستان TV
100%


كۆمپانیای ئیستارت ئاپی ئه‌مریكی بلاویدرۆته‌وه‌ ، له‌ داهاتوودا مێشكی مرۆڤ وه‌ك كۆمپیوته‌ری لێدێت و پۆلین به‌ندی بۆ زانیارییه‌كان له‌ به‌شی مێشكی مرۆڤ ده‌كات .

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری نێت كۆم هاتووه‌ ، كۆمپانیای ئیستارت ئاپی ئه‌مریكی له‌ به‌رنامه‌یدا هه‌یه‌ له‌ داهاتوودا پرۆژه‌ی هڵگرتنی زانیاری له‌ مێشكی مرۆڤدا تاقیبكاته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووش بوو پرۆژه‌كه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كارده‌هێنرێت كه‌ نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌یان هه‌یه‌ .

ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆرانی ته‌كنه‌لۆژیا و ته‌ندروستی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و شوێنه‌ی مێشك كه‌ زانیارییه‌كانی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت ، ده‌توانرێت له‌ هه‌موو كاتێك سوودی لێوه‌ربگیرێت ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌و كرداره‌ بۆ مرۆڤی ئاسایی پێویست نییه‌ ، هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت ئه‌و كرداره‌ ئه‌نجامبدات راسته‌وخۆ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات .

جێی باسه‌ ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌روونی ئه‌مریكا  ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیووه‌ له‌ پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌  بری  (960)  هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی هاوكاری كۆمپانیاكه‌ بكات .
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.