رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی بڵاویكرده‌وه، ده‌نگه ده‌نگ و شه‌ڕ له نێوان نوێنه‌رانی دانیمارك و توركیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عه‌فرین دروستبووه.
رۆژنامه‌ی دیاری لوبنانی له راپۆرتێكیدا ئه‌وه‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه، هه‌ردوو نوێنه‌ری دانیماریك و توركیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌ته‌وه‌و ده‌نگه ده‌نگ و شه‌ڕ له‌نێوانیاندا روویداوه.
راشیگه‌یاندوه، نوێنه‌ری دانیمارك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی به تاوانباری جه‌نگ وه‌سفكردوه، كه له ئێستادا هێرشی كردوه‌ته سه‌ر عه‌فرین و به‌سه‌دان هاووڵاتی ئه‌و ناوچه‌ی شه‌هیدو برینداركردوه‌و ماڵ و موڵكیانی وێرانكردوه‌و ئاواره‌ی كردوون، له‌به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ری توركیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دانیمارك كردوه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكراشیكردوه، له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی نوێنه‌ری توركیا، نوێنه‌ری دانیمارك رایگه‌یاندوه، حكومه‌تی دانیمارك پێشوازی له دوو ملیۆن و 300 هه‌زار هاووڵاتی تورك كردوه له وڵاته‌كه‌یداو وه‌ك هاووڵاتی دانیماركی هه‌موو جۆره مافێكی داونه‌تێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره به‌رامبه‌ریان بكرێت ئاماده‌ن، سه‌رجه‌میان بنێرنه‌وه بۆ توركیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.