Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 14:58

یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌کى نوێی راگه‌یاند

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان یه‌كێتیه‌كه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


به‌پێى ڕاگه‌یاندراوێكى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان ، ڕۆژى شه‌ممه‌ 2018/3/17 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ،  یه‌كێتیه‌كه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ و تێیدا چه‌ندین بڕیار و راسپارده‌ ڕاگه‌یاندرا كه‌بریتین له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌

1- به‌ هۆى ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى و رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان و لایه‌نگیرى یانه‌كانیان له‌ نێو یاریگادا، له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌:
• نه‌وشیروان عوسمان ـ فۆتۆگرافه‌رى یانه‌ى پێنجوێن
• كۆسار ئیبراهیم ـ فۆتۆگرافه‌رى یانه‌ى سه‌یدسادق
• ئارى فاخیر ـ به‌رپرسى راگه‌یاندنى یانه‌ى ئاكرێ
بریاردرا به‌ لێساندنه‌وه‌ى باجى فه‌رمى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌یان، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ له‌ نێو یاریگا ئاماده‌بن.

2- به‌ هۆى ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى و دروستكردنى كێشه‌ و گرفت له‌ خولی قوتابخانه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، بریاردرا به‌ دوورخستنه‌وه‌ و راگرتنى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌:
• مه‌لا خالید ـ چاره‌سه‌ركه‌رى فێرگه‌ى یانه‌ى ده‌روازه‌
• ئارى ئاراس ـ راهێنه‌رى بنكه‌ى وه‌رزشى رانیه‌
• هه‌ردى قادر ـ یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى بنكه‌ى وه‌رزشى رانیه‌
• محه‌ممه‌د قادر ـ چاره‌سه‌ركه‌رى بنكه‌ى وه‌رزشى رانیه‌

3- له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى شه‌هیدان، بریاردرا یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌كه‌یان له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆیان ئه‌نجام بدرێت.

4- لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) له‌ خولى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، له‌ (28) یاریزان بۆ (30) یاریزان زیاد كرا.

5- غه‌رامه‌كردنى هه‌ردوو یانه‌ى (بروسك و رزگارى) به‌ بڕى 300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار, به‌ هۆى ئاماده‌نه‌بوونى سه‌رۆك یان جێگرى سه‌رۆك یانه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، له‌ رۆژى شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 2018/3/17.

6- ئاگادارى كۆتایی بۆ هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ڵۆ و ئاكرێ، به‌ كۆنترۆڵ كردنى هانده‌ره‌كانیان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ داهاتوو سزاى قورس ده‌درێن.

7- به‌ هۆى كۆنترۆڵ نه‌كردنى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و دروستكردنى كێشه‌ و گرفت له‌ یارى نێوان كۆیه‌ و دهۆك، له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان بڕیاردرا به‌:
• ئه‌نجامدانى یارى داهاتووى یانه‌ى كۆیه‌ له‌ یاریگه‌ى خۆیان به‌ بێ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌ر.
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى كۆیه‌ به‌ بڕى 300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار.
• راگرتنى یاریزانى یانه‌ى كۆیه‌ (ئاسۆ محه‌ممه‌د) ژماره‌ 3 بۆ دوو یارى و غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى.
• ئاگادارى كۆتایی بۆ یاریزانى یانه‌ى كۆیه‌ (ئاكار ئه‌كره‌م) ژماره‌ 1 پێویسته‌ رێز له‌ یاسا و رێنماییه‌كان بگرێت، له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌ كردنه‌وه‌ى ره‌فتارى دوور له‌ گیانى وه‌رزشى سزاكه‌ى قورس ده‌بێت.

8- له‌ یارى نێوان سه‌یدسادق و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به‌ هۆى كۆنترۆل نه‌كردنى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و دروستكردنى كێشه‌و گرفت له‌ لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى سه‌یدسادق و هاتنه‌ ژووره‌وه‌یان بۆ نێو یاریگا بریاردرا به‌، غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى سه‌یدسادق به‌ بڕى 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار، له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م ره‌فتارانه‌ یارییه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆیان ده‌گوازرێته‌وه‌.

9- له‌ یارى نێوان ئاسۆ و زانكۆى جیهان له‌ پاڵه‌وانیه‌تی یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان، به‌ هۆى ده‌ركردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى زانكۆى جیهان (محه‌ممه‌د عه‌لى)، بریاردرا به‌:
• دوورخستنه‌وه‌ و یاوه‌رى نه‌كردنى یانه‌كه‌ى له‌ یارى داهاتوو.
• غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

10- له‌ یارى نێوان پیره‌مه‌گروون و قه‌ڵادزێ له‌ پاڵه‌وانیه‌تى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان، به‌ هۆى كێشه‌ و گرفتى هانده‌رانى هه‌ردوو یانه‌ و هاتنه‌ ناوه‌وه‌یان بۆ نێو یاریگه‌ى و ته‌واو نه‌كردنى یارییه‌كه‌، بریاردرا به‌:
• ته‌واو كردنى یارییه‌كه‌ به‌ هه‌مان لیستى ناوى یاریزانان و ئه‌نجام و كارته‌كان.
• یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ى یانه‌ى كۆیه‌ به‌ بێ ئاماده‌بوونى هانده‌رانى هه‌ردوو یانه‌ ته‌واو ده‌كرێت.
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى پیره‌مه‌گروون به‌ بڕى 1500000 یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى یانه‌ى قه‌ڵادزێ و شكاندنى جامى پاسى یانه‌ و پاسى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان.
• یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌ى پیره‌مه‌گروون، له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆیان به‌ بێ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.

11- له‌ یارى نێوان جیهان و بروسك له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان، به‌ هۆى هێرشكردنه‌ سه‌ر ده‌سته‌ى ناوبژیوانان و لێدانیان و ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى له‌ لایه‌ن (مه‌ڕوان قادر) گۆڵپارێزى یانه‌ى جیهان و (هیمداد حه‌وێز) یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى جیهان، بریاردرا به‌:
• سڕكردنیان بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ، له‌ رێكه‌وتى 2018/3/17 تا 2019/3/17.
• غه‌رامه‌كردنى هه‌ریه‌كێكیان به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

12- له‌ یارى نێوان رانیه‌ و دووكان له‌ پاڵه‌وانیه‌تی یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان، به‌ هۆى هێرشكردن و جنێودان به‌ ستافى ناوبژیوانانى یارییه‌كه‌ بریاردرا به‌:
• دوورخستنه‌وه‌ى راهێنه‌رى یانه‌ى دووكان (وشیار مه‌حموود) به‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگ له‌ كارى راهێنه‌رایه‌تى و، غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• راگرتنى هه‌ریه‌ك له‌م یاریزانانه‌ى یانه‌ى دووكان بۆ دوو یارى له‌ وه‌رزى 2018/2019 و، غه‌رامه‌كردنى هه‌ر یه‌كێكیان به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ـ شكار ئومێد ـ ژماره‌ 77
ـ فه‌رزند حه‌سه‌ن ـ ژماره‌ 6
ـ عه‌بدوڵڵا شه‌ریف ـ ژماره‌ 27
ـ ئه‌حمه‌د شه‌هاب ـ ژماره‌ 20
ـ بێستون به‌هائه‌ددین ـ ژماره‌ 2

13- له‌ یارى نێوان سیروانى شاره‌زوو و پێنجوێن له‌ پاڵه‌وانیه‌تی یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان، به‌ هۆى كۆنترۆڵ نه‌كردنى جه‌ماوه‌ر و دروستبوونى كێشه‌ و گرفت له‌ یارییه‌كه‌ بڕیاردرا به‌:
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور به‌ بڕى 1500000 یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• گواستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور له‌ وه‌رزى 2017/2018 بۆ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیان و به‌ بێ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌ر.
• یارى نێوان و سیروانى شاره‌زوور و خانه‌قین له‌ یاریگه‌ى كه‌لار به‌ بێ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رى هه‌ردوو یانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به‌ یاریگاى یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور هه‌ژمار ده‌كرێت.

14- دواخستنى یارییه‌كانى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان بۆ رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 2018/3/30.

15- له‌سه‌ر داواكارى زۆرینه‌ى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ پله‌یه‌ك و پله‌دووه‌كانى كوردستان، بریاردرا جه‌ماوه‌رى هیچ یانه‌كى میوان سه‌ردانى یاریگه‌ى یانه‌ى میواندار ناكات، له‌ ئه‌گه‌رى چوونى جه‌ماوه‌رى یانه‌ى میوان بۆ یاریگاكانى ده‌ره‌وه‌، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ روودانى هه‌ر كارێكى نه‌خوازرا و دوور له‌ گیانى وه‌رزشى به‌رپرسیار نابێ، به‌ڵكو كۆنترۆڵ كردن و پاراستنیان له‌ ئه‌ستۆى یانه‌كانى خۆیان ده‌بێت

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.