Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 10:12

رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی: کورد به‌ته‌نیا ماونه‌ته‌وه‌

توركیا دوای عه‌فرین موسڵ ده‌خاته‌ ژێر ركیفی خۆی
کوردستان TV
100%

توركیا به‌ داگیركردنی شاری عه‌فرین ده‌یه‌وێ په‌یماننامه‌ی لۆزان زیندوو بكاته‌وه‌و شاری موسڵ بخاته‌ ژێر ركیفی خۆی.

رۆژنامه‌ی فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی  له‌ راپۆرتێكیدا كه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هۆشداری ده‌دات له‌ئه‌گه‌ری كه‌وتنی عه‌فرین و رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و شاره‌ بكه‌وێته‌ ده‌ستی سوپای توركیا و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌و وڵاته‌، ئه‌وا ده‌بێته‌ نسكۆیه‌ك له‌ خه‌بات كردن له‌ پێناو رۆژهه‌ڵاتێكی باشتر،چونكه‌ عه‌فرین له‌ ساڵی 2003 وه‌ وه‌ك شارێكی دیموكراتی به‌رێوه‌چووه‌.

رۆژنامه‌ ئه‌وه‌شی نووسیوه‌ و ده‌ڵێ: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێ په‌یماننامه‌ی لۆزان زیندوو بكاته‌وه‌و شاری موسڵ بخاته‌ ژێر ركیفی خۆی.

هه‌ر له‌درێژه‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كدا هاتووه‌: له‌گه‌ڵ گه‌مارۆدانی عه‌فرین له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ هاوپه‌یمانی ناتۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ی پشتگوێ خستووه‌،چونكه‌ ناوچه‌كه‌ نموونه‌یه‌ك بووه‌ له‌ فره‌یی و یه‌كسانی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه‌ كورد ئێستاكه‌ به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌.

ئاماده‌كردن: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.