ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا هۆشدارى سزا ده‌داته روسیا ئه‌گه‌ر (S-400) بفرۆشن به وڵاتانى بیانى .
بۆب مێندێز سیناتۆرێ ئه‌مریكى داواى زانیارى وردی له ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ كردووه سه‌باره‌ت به بابه‌تى فرۆشتنى سیسته‌مى به‌رگرى (S-400) له لایه‌ن روسیاوه به وڵاتانى تر.
گروپێك له سیناتۆره‌كانى ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تى بۆب مێندێز نامه‌یه‌كیان بۆ راى گشتى بڵاوكردووته‌وه، داواكه‌یان ئاڕاسته‌ى ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ كردووه بۆ ڕێگرى كردن له فرۆشتنى ئه‌و ئه‌و جۆره سیسته‌مه له‌لایه‌ن رۆسیاوه بۆ هه‌ر یه‌ك له وڵاتانى توركیا، چین، هیندستان، سعودیه و قه‌ته‌ر و ڕایانگه‌یاند گه‌ر ئه‌م فرۆشتنه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا كۆمه‌ڵێك سزا به دواى خۆیدا ده‌هێنێت.
سیناتۆره‌كان نامه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و زانیاریانه ئامه‌ده‌كردووه كه له‌لایه‌ن خزمه‌تگوزارى تۆژێنه‌وه‌ى كۆنگرێس، كه نیشانى داوه روسیا به شاراوه‌یى مامه‌ڵه‌ى سیسته‌مى به‌رگرى كردووه له‌گه‌ڵ وڵاتانى جیاواز.
هاوكات بۆب مێندێز و سیناتۆره‌كانى تر كه واژویان كردووه له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌یان، زانیاری‌یان داوا كرد كه چۆن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه هه‌وڵ ده‌دات ڕێگرى كردن له فرۆشتنى (S-400) ى روسى ده‌گرێت و كۆتایى هێنانى دووپات كردنه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى روسیا له ئۆكرانیا و ده‌ستێوه‌ردان كردنى روسیا له پڕۆسه‌ى دیمو‌كراتى وڵاتانى بیانى.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.