ئه‌یاد عه‌لاوى، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ڕایگه‌یاند: دیاریكردنی رێژه‌ی سه‌دا 12 له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مه‌به‌ستێكی سیاسییه و ئامانج لێی گوشار خستنه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌یاد عه‌لاوى ئه‌وشی خسته‌ڕوو، یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ 2018، پێچه‌وانه‌ى یاسای به‌كاربه‌ره و، پێشێلكاریی و كێشه‌ى ده‌ستوورى زۆری تێدایه، بۆیه فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراق یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراقی بۆ په‌رله‌مان گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌وه‌ش مافی خۆیه‌تى.
عه‌لاوی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵه‌ی كرد كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دا و شتی وا له هه‌موو جیهان بوونی نه‌بووه و نیه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ئه‌یاد عه‌لاوى، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق باسی له‌وه كرد، ئه‌و كاته‌ی ئه‌و سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووه له‌به‌ر بودجه‌ی پێشمه‌رگه و پرسه‌كانی كارگیری و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانه هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی سه‌دا 17ی له بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كردووه، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه له ئێستادا له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ كوردستان دیاری كراوه ئامانج لێی گوشار خستنه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه و مه‌به‌ست لێی سیاسیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.