زانایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیی له وڵاتی چین دڵێكی ده‌ستكردی تایبه‌ت به ئاسمانگه‌ڕانی بۆشایی گه‌ردوونیان درووستكردووه و به‌نیازن به‌مزووانه له سه‌نته‌ره چاره‌سه‌رییه‌كانی دڵ له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان به‌كاری بهێنن.
كۆمپانیای ئاسمانگه‌ڕیی و بۆشایی گه‌ردوونی و ئه‌كادیمیای كه‌شتیه ئاسمانییه‌كانی چین به‌یه‌كه‌وه ئه‌م دڵه ده‌ستكرده‌یان درووستكردووه.
له‌م جۆره دڵه ده‌ستكرده‌دا جۆرێك له ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌لیكتریكی به‌كار هاتووه كه په‌مپ كردنی خوێنی له‌ئه‌ستۆیه سیستمی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌و موشه‌كه گه‌ردوونیانه‌ی كه كه‌ره‌سته‌كانی گه‌ردوونگه‌ڕان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه هه‌وای زه‌ویی.
حكومه‌تی چین رایگه‌یاندووه: كه ساڵی رابردوو دڵه ده‌ستكرده‌كه‌ی له‌سه‌ر چه‌ندین سه‌ر مه‌ڕ تاقی كردووه‌ته‌وه و ئه‌و مه‌ڕانه زیاتر له 100 رۆژ ژیاون و یه‌كێكیشیان به 139 رۆژ ریكۆردی زیاترین ته‌مه‌نی به دڵی ده‌ستكرد تۆمار كردووه.
سه‌رچاوه / ئیرنا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.