به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاندووه كه ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵكراوه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕیی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاند :له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین كه له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵكراوه، كاره‌كانی گه‌ڕان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و بۆمبه ده‌ستكرده‌كان درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌ر به پێی ئاژانسه‌كه توركییه‌كه ئاڵای توركیا له ناوندی شاری عه‌فرین له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵكراوه، هه‌ڵواسرا.
هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا، ئاشكرای كرد كه ناوه‌ندی شاری عه‌فرین تا كاتژمێر 8:30ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكراوهتهوه.
دوای به‌رگرییه‌كی سه‌خت له‌لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه كه چه‌ند مانگێكی خایاند، سوپای توركیا كۆنترۆڵ كردنی ناوه‌ندی شاری عه‌فرینی راگه‌یاند.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.