ره‌وشی عەفرین و هێرشی تورکیا و هاوپەیمانانی لە ناوچەكە، بووەتە مژارێکی گەرم لەنێو میدیا جیهانییەکانداو رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی لە بابەتێکدا دەنووسێت، کارەساتێکی مرۆیی گه‌وره‌تر له سوریا، لە عەفرین رووده‌دات ئه‌ویش بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و ئاواره بوونی هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی عه‌فرین.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیش له بابه‌تێكدا نوسیویه‌تی، هەڵاتنی خەڵک بەهۆی شەڕی سووریاوە بەردەوامە كه زۆربەیان کوردەکانن وعەفرین به‌ره‌و حەلەبی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی وڵات چۆل دەکەن، بارودۆخەکە زۆر هەستیارە و هەموو شتێک لە مەترسیدایە، لەوانەش موڵك وماڵی شاره‌كه وداهاتوو و تەنانەت پرسی کورد له‌و ناوچانه.
دامەزراوەی میدیایی رادیۆ فری یورپی ئەمریکیش لە بابەتێکدا تیشکی خستووەتە سەر شەڕی عەفرین و دەنووسێت، به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا‌و هێزه‌كانی ئازادی سوریا كه‌له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانیان لێده‌كرێت، لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە دووسه‌د هەزار کەس لە عەفرین ئاوارەبوون.
رۆژنامەی ئورشەلیم پۆستی ئیسرائیلیش نوسیویه‌تی، عەفرین یەکێکە لەو سێ کانتۆنانەی رۆژئاوای کوردستان کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن و ئارامترین شوێن بوون له ئاسایشی تێدا به‌رقه‌رار بووه و دانیشوانی زیادیان كردووه، چونکە خەڵکی بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵات له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریاوه له‌وێ گێرساونه‌ته‌وه.
هاوكات له‌رووی پیاده‌كردنی ئەزموونی سەرنجڕاكێشی دیموکراسی وێنای نه‌بووه و ئەنجوومەنەکانی شار لەلایەن ژن و پیاوێکی هەڵبژێردراوەوە سەرۆکایەتیان دەکرێت، بۆیه دەبێت پاڵپشتی لە کوردانی سووریا بکرێت و رێگا نەدرێت ئەم ئەزموونە لەناوبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.