به‌گوێره‌ی راپۆرتی ده‌زگای ئه‌منیی و دژه سیخوڕیی ئه‌ڵمانیا، موشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور له توانایاندایه كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌وڕوپا و له‌وانیش خاكی ئه‌ڵمانیا بپێكن.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر زاری ده‌زگای دژه سیخوڕیی ئه‌ڵمانیاوه رایگه‌یاند كه موشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور دوور هاوێژن و له توانایاندایه بگه‌نه خاكی ئه‌ڵمانیا، به چه‌شنێك كه ئه‌م موشه‌كانه مه‌ودای 5500 كیلۆمه‌تر ده‌بڕن و به مانایه‌كی دیكه موشه‌كی كیشوه‌ربڕن.
ئه‌م هه‌واڵه نوێ نییه، به‌ڵام پشتڕاست كرانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه سیخوڕیی ئه‌ڵمانیاوه نوێیه و ته‌نانه‌ت مانگی دیسه‌مبه‌ری 2017 دوای ئه‌وه‌ی كه كۆریای باكوور موشه‌كی هواسونگی تاقیكرده‌وه، ناتۆ له‌مباره‌یه‌وه هۆشداریی راگه‌یاندبوو.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.