یێنس ستۆلتنبرگ سكرتێری گشتی ناتۆ پێیوایه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ رووسیا به‌رده‌وام به‌ره‌و ته‌نگه‌ژه و ئاڵۆزیی ده‌چێت و پێویسته ناتۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری پێكدادان و سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگه‌ژه‌ی زیاتر خه‌سڵه‌تی به‌سامیی خۆی بپارێزێت.
سكرتێری گشتیی ناتۆ له گفتوگۆیه‌كدا وتی كه رووسیا به‌رده‌وام به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان ده‌ركه‌وێت و به‌رده‌وامیش زیاتر به وڵاتانی رۆژئاوادا هه‌ڵده‌شاخێت.
به وته‌ی ستۆلتنبرگ رووسیا دوای ئه‌وه‌ی كه خاكی كریمای به خاكی خۆیه‌وه لكاند و هێزه‌كانی له جۆرجیا جێگیر كرد و هێرشی سایبه‌ریی زۆریشی ئه‌نجامداوه، له ئێستادا بووه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تازه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڕه‌شه تازانه سكرتێری ناتۆ وتی: به‌مدواییه ده‌بینین كه رووسیا چه‌كی ئه‌تۆمیی خستووه‌ته ناو چوارچێوه‌ی سیستم و مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی خۆیه‌وه، كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی زیاد ده‌كات و ناتۆ ناچاره وه‌ڵام و هه‌ڵوێستی بۆ ئه‌م كرده‌وانه‌ی رووسیا هه‌بێت.
سه‌رچاوه / دی دبڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.