Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:46

ساڵح موسلیم: کشانه‌وه‌ به‌واتای دۆڕاندنی جه‌نگ نییه‌

هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌
کوردستان TV
#12
100%

هاوسەرۆکی پێشوویی پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە دەڵێت، کشانەوەیان لە شەڕێک مانای دۆڕانی شەڕ و دەستبەرداربوونی بەرخودان نییە.

ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌ و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماسی ته‌ڤده‌م، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "كشانه‌وه‌ به‌مانای دۆڕاندنی جه‌نگ و ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ خه‌بات نییه‌.

هه‌روه‌ها  ده‌ڵێت: خه‌باتی گه‌لی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رگری له‌ خۆیان ده‌كه‌ن له‌ پیلانی جینۆساید کە دژ بەوان نەخشەی بۆ كێشراوه‌ و سه‌ركه‌وتنیش بۆ گه‌لی باكووری سووریا ده‌بێت.

ئه‌و تویته‌ی ساڵح موسلیم له‌دوای چوونی هێزه‌كانی توركیا  بۆ نێو شاری عه‌فرین بووە.

نزیكه‌ی دوو مانگه‌ سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ی زه‌یتوونی بۆ داگیركردنی عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌ و تا ئه‌مڕۆش نزیكه‌ی 230 هاووڵاتی سڤیل به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا شه‌هید و نزیكه‌ی 600 كه‌سیش برینداربوونه.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.