ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سووریا بڵاوی کردەوە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لانیکەم 1500 شەڕڤانی کورد لە هێرشى توركیا بۆ سەر عەفرین بوونەتە قوربانی.
ئەم ئامارە لە کاتێک دایە کە هەتا ئێستا سەرچاوەکانی یەپەگە و حەسەدە مارێکی فەرمی و ڕوونیان لە ڕێژەی شەهیدانی سڤیل و شەڕڤانان بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان باس لە شەهیدبوونی زیاتر لە 300 کەس دەکەن.
بەپێی هەمان سەرچاوە لە ماوەی دوو مانگى شەڕدا نزیکەی 400 چەکداری هێز و میلیشیاکانی نزیک لە تورکیا و 44 سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.