نێیمار ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى و یاریزانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان له‌نوێترین په‌یامى بۆ یانه‌كه‌ى ڕایگه‌یاندووه ده‌مێنێته‌وه له‌ڕیزه‌كانى یانه‌دا به‌مه‌رجێك داواكارییه‌كانى بۆ جێ به‌جێ بكرێت
ڕۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى كه‌سه‌رچاوه‌ى بڵاوكراوه‌ى هه‌واڵه‌كه‌یه ڕایگه‌یاندووه ، نێیمارمهرجى سه‌ره‌كى مانه‌وه‌ى له‌یانه‌دا ئه‌وه‌یه كهمووچهكهى زیاد بكرێت ، ئه‌و داوایهشى ئاراسته‌ى به‌رپرسانى یانه‌كه‌ى كردووه له‌جێ به‌جێ كردنى.
نێیمار 750 هه‌زار یۆرۆ هه‌فتانه موچه‌كه‌یه‌تى ، ناوبراو داواى كردووه بۆى زیاد بكرێت به 1.3 ملیۆن یۆرۆ له‌هه‌فته‌یه‌كدا
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى ڕۆژنامه‌كانى ئیسپانیاش بێت له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو بڵاویان كردوه‌ته‌وه له‌نزیكى په‌یوه‌ندى نێوان نێیمار و ریال مه‌درید كهلههاوینه بهگرێبهستێكى خه‌یاڵی ڕووده‌كاته یانه مه‌دریدیه‌كه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.