له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى بیست و نۆى خولى ئیتاڵیادا ، ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه هه‌ر سێ یانه‌كانى ئه‌نته‌ر میلان ، ڕۆما ، ئه‌ی سى میلان له‌ئه‌نجامدانى یارى ئه‌م هه‌فته‌یان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا
ئه‌نته‌ر میلان بووه میوانى سامپه‌دۆریا ، ئه‌نته‌ر له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد كاتێك به‌پێنج گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه بوو ،
له‌و یاریه‌دا هێرشبه‌رى ئه‌رژه‌نتینى ماورۆ ئیكاردى چوار گۆلى بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار كرد له‌خوله‌كه‌كانى 30،31،44،51 ، گۆله‌كه‌ى تری ئه‌نته‌ر له‌خوله‌كى26 له‌ڕێگاى بریسیتیچ تۆماركرا
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌نته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى له‌ئێستادا له‌پله‌ى چواره‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه به 55 خاڵ
له‌یاریه‌كى دیكه‌دا ڕۆما له‌به‌رامبه‌ر كرۆتۆنى براوه بوو به‌ئه‌نجامى دوو گۆلى بێ به‌رامبه‌ر ، به‌براوه‌بوونى ڕۆما له‌م یاریه و به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه له‌پله‌ى سێیه‌مه و به 59 خاڵ .
ئه‌ى سى میلان له‌به‌رامبه‌ر ڤیرۆنا سه‌ركه‌توو بوو ، گاتۆزۆى راهێنه‌رى میلان درێژه‌ى به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى دا له‌م یاریه‌ش به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر دوو گۆل براوه بوو ، میلان له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه له‌پله‌ى شه‌شه‌مه خاوه‌ن 50 خاڵه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.