زانا‌و ئه‌ندازیاری كورد " ئه‌بو عزی كوری ئیسماعیلی جه‌زیره‌یی " ناسراو به ( بدیع و زه‌مان ) یه‌كه‌م كه‌س بووه مه‌كینه‌ی درووستكردووه كه به ئاو كاری كردووه و داهێنانی دیكه‌شی زۆره .
ئه‌و زانا كورده خه‌لكی شاری دیار به‌كره له باكووری كوردستان له نێوان ساڵانی ( 1136 بۆ 1206 ) ی زایینی ژیاوه و له‌و ماوه‌ی تێیدا ژیاوه توانیویه‌تی چه‌ند كارێكی گرنگ ئه‌نجامبدات ، بدیع و زه‌مان توانیویه‌تی مرۆڤی ئالیی دروستبكات كه به ده‌نگی مۆسیقا گۆرانكاری له جوڵه‌ی ئه‌م ئامێره كردووه .
بدیع و زه‌مان جگه له‌وه‌ی دروستكه‌ری باشترین جۆری ئامێری ئاشه كه به هۆكاری ئاو كاری كردووه ، له هه‌مان كاتدا ناوبراو كاتژمێری تیشك و كاتژمێری ناسراوی جیهانی فیلیشی دروستكردووه له‌گه‌ل َ چه‌ندین داهێنانی دیكه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.