بۆب كرۆكه‌ر سیناتۆری سه‌ر به كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا له گفتوگۆیه‌كدا وتی: كه به‌ڕای ئه‌و دۆناڵد ترامپ له مانگی ئایار ده‌رچوونی ئه‌مریكا له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی راده‌گه‌یه‌نێت.
بۆب كرۆكه‌ر له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێس وتی: كه داهاتووی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان پێنج وڵاته زلهێزه‌كه و ئێران تا دوو مانگی داهاتوو روون ده‌بێته‌وه و وتیشی به‌ڕای خۆی ترامپ واژۆ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه ناكات.
له‌وساوه كه رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك به ئه‌نجام گه‌یشتووه، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ده‌بێ ره‌زامه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م رێكه‌وتنه رابگه‌یه‌نێت.
به‌ڵام دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا تا ئێستا چه‌ندین جار ره‌خنه‌ی له‌م رێكه‌وتنه گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه لێی ده‌رده‌چێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.