Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 11:21

چاودێرێکی سیاسی: پێده‌چێت دانوستاندنی ناڕاسته‌وخۆ هه‌بووبێت بۆ چۆڵکردنی عه‌فرین

ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیادا بكرایه‌ به‌ مانگێكی تریش نه‌ده‌گیرا
کوردستان TV
100%

لێكۆڵه‌ر و چاودێرێكی سیاسی رایده‌گه‌ێنێ، شیوازی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری عه‌فرین نیشانه‌یه‌ كه‌ بڕیاری پێشوه‌خت دراوه‌ تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیادا نه‌كرێت ، ئه‌گه‌ر هاتبا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیادا بكرایه‌ ئه‌وا عه‌فرین به‌ مانگێكی تریش نه‌ده‌گیرا.

مامه‌ند ڕۆژه‌، لێكۆڵه‌ر و چاودێری سیاسی رایگه‌یاند: پێده‌چێت دانوستاندنی ناڕاسته‌وخۆ هه‌بووبێت بۆ چۆڵكردنی شاره‌كه‌، چونكه‌ شیوازی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌كه‌ نیشانه‌یه‌ كه‌ بڕیاری پێشوه‌خت دراوه‌ تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیادا نه‌كرێت .

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر هاتبا و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیادا بكرایه‌ ئه‌وا عه‌فرین به‌ مانگێكی تریش نه‌ده‌گیرا و ئه‌و بڕیاره‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ بووه‌ تا كوشتار و كۆمه‌ڵكوژی له‌ شاره‌كه‌دا نه‌كرێت و عه‌فرینیش وێران نه‌بێت.

له‌ ڕۆژی 20 ی مانگی یه‌كی ڕابردووه‌وه‌ له‌شكری توركیا به‌ پاڵپشتی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی و تانك و زرێپۆشه‌وه‌ هێرشی ئاسمانی و زه‌مینییان بۆسه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكرد.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانان  زیاتر له‌ 55 ڕۆژ به‌رگرییه‌كی سه‌ختیان كرد، دوێنێ سوپای توركیا كۆنترۆڵكردنی شاری عه‌فرینی راگه‌یاند.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریكا

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.