Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:02

میسى ئاوات ده‌خوازێت به‌رزکه‌ره‌وه‌ى جامى جیهانى بێت له‌به‌ده‌ست هێنانى

هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م له‌پێناوى هه‌ڵبژارده‌كه‌م تا بتوانین ئه‌و خه‌ونه‌ بێنینه‌ دی
کوردستان TV
100%


كه‌ناڵێكى ئه‌مریكى دیمانه‌یه‌كى ڵه‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى ئه‌رژه‌نتینى لیۆنێل میسى ئه‌نجامداوه‌ ، له‌دیمانه‌كه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌دا چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ى میسى كراوه‌ له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه‌ . 
 له‌یه‌كێك پرسیاره‌كان كه‌ڕوبه‌رووى ئه‌ستێره‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ كرایه‌وه‌ له‌باره‌ى خه‌ونى گه‌وره‌ى چیه‌ له‌داهاتوو ئاواتى بۆى بخوازێت ، میسى له‌وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند له‌به‌شداریمان له‌جامى جیهانى 2018 ی ڕووسیا بتوانین وه‌ك ئه‌رژه‌نتین به‌رزكه‌ره‌وه‌ى جامه‌كه‌ بین ، به‌پاڵه‌وانى بونمان له‌م بۆنه‌ وه‌رزشیه‌ جیهانیه‌ ده‌رچین  ، لیۆ ڕاشیگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م له‌پێناوى هه‌ڵبژارده‌كه‌م تا بتوانین ئه‌و خه‌ونه‌ بێنینه‌ دی ، پێشووتر له‌مۆندیالى 2014 له‌ده‌ستمان تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین له‌بیر ناكرێ هه‌ستێكى ناخۆشه‌ ئه‌و كات زۆر گریام  ، كاتێك نه‌مان توانى ببین به‌پاڵه‌وانى جامى جیهانى ، هیوا ده‌خوازم له‌مۆندیالى رووسیا ئه‌و خه‌ونه‌ بێنینه‌ دی بۆ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌م 
شوان عه‌زیز


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.