نێردراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سووریا رایگەیاند كە سووریا بەرەو دابەشبوونێكی وێرانكاری دەچێت و ئەگەری گەڕانەوەی رێكخراوی داعش بۆ ئەو وڵاتە زۆرە، ئەگەر چارەسەرێكی ئاشتییانە بۆ دۆخی سووریا نەدۆزرێتەوە.
ستیڤان دی میستورا، لە وتەیەكیدا لە پەیمانگەی فێركردنی باڵا لە جنێڤ روونیكردەوە كە راستییەكەی ئەوەیە كە ئەو دابەشكارییە لەسەرخۆیەی سووریا كە ماوەیەكی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە و ئەوەی ئێستا دەیبینین لە لەدەستدانی كۆنترۆڵ بەسەر ناوچە جیاوازەكانی سووریا، كارەساتێكی گەورەی نەوەك تەنیا بۆ سووریا بەڵكو بۆ هەموو ناوچەكە دەبێت.
راشیگەیاند كە چارەسەركردنی تەنگژەی سووریا بەبێ بەشداریكردنی دوورخراوەكان لەو وڵاتە سەركەوتوو نابێت.
لە 20ی كانوونی دووەمی رابردوو هێزەكانی توركیا و هاوپەیمانەكانی لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا هەڵمەتێكی فرەوانی سەربازیان بۆ سەر شاری عەفرینی كوردنشین دەست پێ كرد و دوای گەمارۆدانی چەند رۆژەی شارەكە، چوونە ناوییەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.