له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێى كوردى و جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ورۆز لیژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه له‌كوردستانیان و وه‌رزشوانان پیرۆز ده‌كات ، كه‌ئه‌مه‌ى خواره‌وه ته‌واوى ڕاگهیاندراوهكهى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستانه
هاتنى ساڵى نوێى كوردى و جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌ی نه‌ورۆز له ته‌واوى كوردستانیان ، وه له‌خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ، وه‌رزشوانان پیرۆز بێت . ده‌خوازین نیشتیمان بۆ هه‌میشه پارێزراو بێت ، گه‌لى كوردستان قۆناغى سه‌خت و دژوارى بڕیوه ، قوربانى داوه له‌هه‌وڵ و كۆشش و خهباتهكانى له‌پێناو سه‌ربه‌خۆى بوون و گه‌یشتن به‌ڕۆژى ئازاد بوونى كه‌له‌چوار چێوه‌ى ده‌وڵه‌ت بوون خۆی ببینێته‌وه . ده‌خوازین له‌ساڵى نوێ ساڵێك بێت بۆ پشودانێكى باشى كوردستان له‌و ماندوو بون و ڕێگا دژوار و سهختیانهى ڕووبه‌رووى ده‌بێته‌وه ، له‌ساڵى نوێ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌خوازین یه‌ك ڕیز و یهكگربن له‌پێناو پارێزراو بوونى كۆی ده‌ستكه‌وته‌كان و پیرۆزییه‌كانى كوردستان . لهكۆتادا هیوا ده‌خوازین ساڵى نوێمان ساڵێكى باش بێت بۆ وه‌رزشى كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چاڵاكیه وه‌رزشیه‌كانى یهكێـتیهناوهندیه وهرزشیهكانمان بێت له‌به‌ڕێوه‌چوونى وه‌ك ساڵانى پێشوومان بین وه‌رزشى كوردستان پڕبكه‌ین لهچاڵاكى ، وهكۆتایی بێت به‌چاره‌سه‌ر و پێنه‌دانى بودجه‌ى به‌لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان كه‌كاریگه‌رى هه‌بوو بۆ سه‌ر چالاكیه‌كانمان . وه‌ده‌ست خۆشى و ماندوو نه‌بوون بۆ یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان كه‌له‌م بارودۆخه‌دا توانیان چالاكیه وه‌رزشیه‌كانیان له‌به‌ڕێوه‌چوونى كۆى خوله‌كانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن بۆ خزمه‌تى گه‌نج و لاوى وه‌رزشى كوردستان . كاره‌كانتان جێگاى ده‌ستخۆشى و ماندوو نهبوونتانه له‌سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان له‌هه‌وڵ و ماندووبونهكانى ، وه‌ده‌ست خۆشى بۆ جێگر و ئه‌ندامان و ستافه‌كانى یه‌كێتیه‌كه و ستافى سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانان له‌به‌رده‌وامى و كاره‌كانتان . ده‌ست خۆشى بۆ ته‌واوى ئه‌و یه‌كێتیه وه‌رزشیانه‌ى كه‌له‌م ساڵه‌دا توانیان به‌رده‌وام بن له‌به‌ڕێوه‌بردنى چالاكیه‌كانیان له‌م بارودۆخه كه‌نه‌یان هێشت گه‌نجى وه‌رزشكارى ئێمه بێ به‌ش بێت له‌نه‌بوونى چالاكى وه‌رزشى . ده‌ستان خۆش و پیرۆزبێت جه‌ژنى نه‌ورۆز لێتان ڕۆژانى جه‌ژن به‌خۆشى كاته‌كانتان ببه‌نه سه‌ر .
لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان
سێشه‌ممه 20-3-2018
هه‌ولێرى پایته‌خت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.