بڕیارە بەم نزیکانە محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعودیە سەردانی عێراق بکات. بەر لە سەردانەکەش کاردانەوەی لایەنە جیاجیاکانی عێراقی لێکەوتووەتەوە. لە نەجەفیش درووشم دژی سەردانەکەی هەڵواسراون.
هەندێک لە هۆز و بنەماڵە و کەسایەتییەکانی نەجەف، بەتایبەتی ئەوانەی لەڕووی مەزهەبگەرییەوە تووندن، لە گۆڕەپان و شوێنە گشتییەکاندا درووشم و پۆستەریان دژی ئەو سەردانەی محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعودیە هەڵواسیون. لە بەشێکیاندا نووسراوە:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هاتنی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ نه‌جه‌ف عه‌شیره‌ته‌كانی شاره‌كه به توندی دژایه‌تی هاتنی بۆ نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن و به لافیته له‌سه‌ر دیواره‌كانی شاری نه‌جه‌ف هه‌ڵده‌واسن و دژایه‌تی خۆیان بۆ هاتنی بن سه‌لمان ده‌رده‌بڕن، یه‌كێك له لافیته‌كان به‌ناوی عه‌شیره‌تی "ال زیادی" نووسراوه و تێیدا هاتووه، نه‌جه‌فی پیرۆز پایته‌ختی ئیمام مه‌هدییه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه پێشوازی له دوژمنی ئیمام مه‌هدی و ئه‌هلی به‌یت بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌وره مه‌رجه‌عی ئاینی شیعه‌كانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ش له نه‌جه‌ف ده‌كاته‌وه و دواتریش ده‌چێته بیابانی عه‌رعه‌ر و ده‌روازه‌ی سنووری نێوان سعوودیه و عێراق به فه‌رمی ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.