Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:22

تورکیا ده‌روازه‌کانی عه‌فرینی داخست

بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێت بچێته‌ شاره‌كه‌
کوردستان TV
#12
100%

كه‌ناڵی سكای نیوزی ئیماڕاتی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سوپای توركیا، ته‌واوی ده‌روازه‌كانی عه‌فرینی داخستووه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كه‌، هۆكاری داخستنی ده‌روازه‌كانی شاره‌كه‌ له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منییه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێت بچێته‌ شاره‌كه‌.

عه‌فرین له‌ 18ی ئادار، له‌لایه‌ن توركیا و "چه‌ته‌كانی" هه‌ندێك له‌ گرووپه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن، دوای 58 رۆژ به‌رگریكردن، داگیركرا.

به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه‌ زه‌یتوون" بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له‌ رۆژئاوای كوردستان، 290 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و 680 هاووڵاتی برینداربوون.

دوای داگیركردنی شاره‌كه‌ش، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵك ئاواره‌بوونه‌ و شاره‌كه‌یان جێهێشتووه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.