گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكدا وەڵامی وەزیری دەولەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیماراتی عەرەبی دەداتەوە كە هێزەكانی حشدی شەعبی تۆمەتباركردبوو بەوەی پارەی لە وڵاتی قەتەرەوە وەك هاوكاری وەرگرتووە .
ئەحمەد مەحجوب گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە لێدوانەكانی ئەنوەر قەرقاش وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیماراتی عەرەبی جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە كە هێزەكانی حشدی شەعبی تۆمەتبار دەكات بەوەی پارەی لە وڵاتی قەتەرەوە پێدراوە كە ئەم وڵاتەش بە هاوكاری تیرۆر ناودەبات .
مەحجوب روونیكردەوە ئەوە لە كاتێكدایە عێراق هەموو هەولێك دەدات بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی لە گشت تەواوی وڵاتانی جیهان بەتایبەتی ئیماراتی عەرەبی ، بەڵام ئەم لێدوانانە هۆكارێكە بۆ تێكدانی پەیوەندیەكان و ئاساییكردنەوەیان . تەئكیدیشی كردەوە كە حشدی شەعبی دامەزراوەیەكی لە دامەزراوەی ئاسایشی نیشتیمانی و دەزگا ئەمنییە فەرمیەكان جیانابنەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.