ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا بە فەرمی دانی بەوەنا دامەزراوەو كوورەی ئەتۆمی سووریای لەناو بردووە كە لە دوا قۆناغدا بووە .
ئەمڕۆ چوارشەم لە بەیاننامەیەكدا بە فەرمی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ساڵی 2007 فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیل، دامەزراوەی ئەتۆمی سووریایان لە ناو بردووە كە لە قۆناغی كۆتادا بووە و لە سەروبەندی ئەوەبوو تەواو بن.
ئاشكراكردنی ئەم هێرشەی سوپای ئیسرائیل لەكاتێكدا دێت، زیاتر لە 10 ساڵ بەسەر رووداوەكە تێپەڕیوە، بۆیە بەپێی یاسای ئیسرائیل نهێنی لەسەر ئەم پرۆسە سەربازییانە هەڵدەگیرێت كە سوپای وڵاتەكەی ئەنجامی داوە.
ئەفیخای ئەدرعی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ، لە پەیجی فەیسبووك ڤیدیۆیەكی داناوە بۆ سەلماندنی تێكشكاندنی كوورە و دامەزراوەی ئەتۆمی سووریا.
هەروەها نووسیویەتی ئەم رووداوە لە دیرەزوور بووە لە باكوری دیمەشق، شەوی 5/6 سێپتێمبەری ساڵی 2007 بووە كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، كوورە ئەتۆمیەكەی سووریا لەناو دەبەن .
بەپێی زانیارییەكان، دەیان فڕۆكەی جەنگی لە پرۆسەكە بەشدارییان كرد
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.