ئیبراهیم جه‌عفه‌رى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، نوێترین هه‌ڵۆێستى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاند له باره‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپه‌ڕاسیۆنى سه‌ربازى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا له دژى په‌كه‌كه.
به گوێره‌ى هه‌واڵێكى وێبسایتى (ئه‌لسۆمه‌ریه نیوز)ى عێراقى ئه‌مڕۆ رۆژى چوارشه‌ممه 21ـی ئادارى 2018، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى ره‌تیكردووته‌وه ئه‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام بده‌ن و رایگه‌یاندووه ئێستا عێراق كار بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى وڵات ده‌كات دواى ته‌واوبوونى داعش له ناوچه‌كه.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوێكى مه‌كته‌بى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، جه‌عفه‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د یه‌ڵدز، بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبۆته‌وه و پێى راگه‌یاندووه، عێراق له‌گه‌ڵ پێشێلكردنى سنووره‌كانى عێراقدا نییه له‌لایه‌ن هێزه توركییه‌كانه‌وه و دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه، پێویسته هێزه‌كانى له باكوورى مووسڵ و به‌عشیقه‌ش بكشێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه جه‌عفه‌رى راشیگه‌یاندووه: رێگه به هیچ وڵاتێك ناده‌ن ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى عێراق وه‌ربدات و ئۆپه‌ڕاسیۆنى هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكى دراوسێ له‌ناو عێراق ئه‌نجام ناده‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه توركیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، دواى ته‌واوبوونى ئۆپه‌راسیۆنى چله زه‌یتوون دژ به هێزه‌كانى یه‌كینه‌ى پاراستنى گه‌ل له عه‌فرین، ئۆپه‌ڕاسیۆنێكى هاوبه‌ش له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) له‌سه‌ر سنووره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجامدانى ئه‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ى ره‌تكرده‌وه.
ئامادەكردن و وەرگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.