زه‌ید ڕه‌عد ئه‌لحوسه‌ین به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوى مافى مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه كوژراو بریندارێكى زۆرى مه‌ده‌نى له عه‌فرین هه‌یه.
زه‌ید ڕه‌عد ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆكه‌كان و بۆمباران كردن و هێرشه‌كانى توركیا به هه‌ماهه‌نگى هێزه هاوپه‌یمانه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرین هه‌زاران كه‌س بریندار و ئاواره بوون و ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتیانى سڤیل كوژراون.
ئه‌لحوسین هه‌روه‌ها له ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س له ناوه‌ندى عه‌فرین ماونه‌ته‌وه و تاكه نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌كه‌ش به‌هۆى بۆردومانى سوپاى توركیاوه خاپوور بووه و ئێستا شاره‌كه بێ نه‌خۆشخانه‌یه و خه‌ڵكى پێویستى به ده‌رمانى و شوێنى چاره‌سه‌ركردنه، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ى ئاوى شاره‌كه هه‌ر به هۆكارى بۆردوومانى فڕۆكه‌كانى توركیاوه تێكچووه شاره‌كه ڕووبه‌رووى قه‌یرانى ئاویش بووه‌ته‌وه.
سیروان عه‌زیز / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.