Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 03:40

رۆبێرتۆ باجیۆ یۆڤانتۆس ده‌توانێ به‌ربه‌ستى ڕیاڵ ببڕیت له‌قۆناغى چاره‌گى کۆتایى

یۆڤى ده‌توانێ به‌ربه‌ستى ریال مه‌درید ببڕێت و سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى داهاتوو
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌نجامدانى تیروپشك بۆ یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، له‌و قۆناغه‌ هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و یۆڤانتۆس به‌ریه‌ك كه‌وتن ، كه‌یارى لووتكه‌ى قۆناغه‌كه‌ ده‌بێت هاوشان ڵه‌گه‌ڵ یاری نێوان لێڤه‌رپول و مانچسته‌ر سیتى كه‌ئه‌م دوویاریه‌ به‌هێزترین یارییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ ده‌بن
له‌سه‌ر یارى نێوان ریال مه‌درید - یۆڤانتۆس ئه‌ستێره‌ى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا ڕۆبێرتۆ باجیۆ لێدوانى له‌سه‌ر ئه‌م یاریه‌دا و ڕایگه‌یاند ، یۆڤى ده‌توانێ به‌ربه‌ستى ریال مه‌درید ببڕێت و سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى داهاتوو ، باجیۆ ڕاشیگه‌یاند له‌سه‌ركه‌وتنى یۆڤانتۆس دیبالا و هیگواین ده‌توانن ڕۆڵێكى باش ببین بۆ یانه‌كه‌یان له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌ بۆ قۆناغى داهاتوو ، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ وێڕای ده‌ست نیشانكردنى یۆڤى به‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر ریال ، یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ى به‌زه‌حمه‌ت دانا ڕایگه‌یاند یانه‌یه‌كى به‌هێزه‌ و دوو وه‌رزه‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌یه‌ به‌ڵام یۆڤى بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌توانێ سه‌ركه‌وێت ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.