Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:02

ئەنگێلا مێرکل: بارودۆخی عەفرین مایەی قبوڵکردن نییە

بە هەزاران کەس ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن
کوردستان TV
#12
100%


دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری چواره‌م وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا، ئه‌نگێلا مێركڵ گوتارێكی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد و، پلان و به‌رنامه‌ی چوار ساڵی حكوومه‌تی نوێی ئه‌ڵمانیای راگه‌یاند، هاوكات ره‌خنه‌ی توندیشی ئاراسته‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان كرد.

لە میانی وتارێکدا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی، ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند،" سەرەڕای سەرجەم بەرژەوەندییە ئەمنییە یاساییەکانی تورکیا، ئەوەی کە لە عەفرین ڕوودەدات مایەی قبوڵکردن نییە، شوێنێک کە بە هەزاران کەس ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن، گیان لەدەست دەدەن و یا خود ناچار بە هەڵاتن دەکرێن."

وتیشی، " بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین."

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دووپاتیشیکردەوە، شەڕی ناوخۆیی سووریا پێویستی بە ڕێگەچارەیەکی سیاسی هەیە و ئاماژەی بەوەش کرد، شەڕوپێکدادانەکانی سووریا ڕووی لە زیادبوون کردووە و قەیرانی مرۆیی لەو وڵاتەدا ئاڵۆزتر بووە.

مێرکل ڕاشیگەیاند،" بە توندی ئیدانەی بۆردومانکردنی خوێندنگە و شوێنە گشتییەکان لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە دەکەین".

20ی کانوونی دووەمی ڕابردوو، سوپای تورکیا بە یارمەتی گروپە هاوپەیمانەکانی هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، پاش 58 ڕۆژ، سەرەتای ئەم هەفتەیە توانییان بچنە ناو ناوەندی شاری عەفرین و دەستیان بەسەر ئەو شارەدا گرت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.