بریاره له‌به‌روارى 27-3-2018 بۆماوه‌ى پێنج ڕۆژ له شارى به‌غدا پاڵه‌وانێتى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراق بۆ پێشكه‌وتوان له‌سه‌ر ئاستى كچان به‌ڕێوه‌بچێت ، له‌كوردستان كچانى یانه‌كانى ئه‌كاد - ده‌ربه‌ندیخان - هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید به‌شدارن لهپاڵهوانێـتیهكه ، هاوشان ڵه‌گه‌ل یانه‌كانى دیوانیه - دیاله - كوت - به‌غدا - پیشه‌سازى كاره‌با - عه‌داله
ڕاژان ئه‌نوه‌ر یاریزانانى باسكه‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر به‌شدارییان له پاڵه‌وانێتیه‌كه به ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند : هه‌موو هه‌وڵى ئێمه وه‌ك ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌یه بتوانین سه‌ركه‌وتنێكى باش به‌ده‌ست بهێنین یانه‌یه‌ك بین ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كه بكه‌ین
هه‌وڵى هه‌ر یانه‌یه‌كى به‌شداربووى پاڵهوانێـتیهكه ئه‌وه‌یه بتوانن ئه‌نجامێكى باش تۆمار بكه‌ن لهیاریهكانیان تایبه‌ت یانه‌كانى كوردستان ده‌یانه‌وێـت ڕكابه‌رێكى سه‌ره‌كى بن بۆ پاڵه‌وانى بوونیان لهباسكهى یانه‌كانى عێراق
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.