وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە" ئیدانەی بەردەوامیی هێرش و بەزاندنی سنوورەکانمان لەلایەن تورکیاوە دەکەین.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاتووە" ئیدانەی بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی سنووری قەزای سۆران دەکەین کە بەهۆیانەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی شەهیدبوون".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها رایدەگەیێنێت: "ئەم سنووربەزاندنانە خزمەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق ناکات".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها دژایەتی بەغدا بۆ هەبوونی هەر هێزێک رادەگەیێنێت ، کە لە خاکی عێراقەوە چالاکی دژی دراوسێکانمان ئەنجام بدات".
شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی سوپای توركیا ، به‌هۆی بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌ناوچه‌كه، گونده‌كانی ماونان، وه‌سان، سه‌ركانیان له دۆڵی باڵه‌ییانی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی بۆردوومان كردووه و به‌وهۆیه‌وه 4 كه‌س شه‌هیدبوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.