Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 14:52

مو‌قته‌دا سه‌در بیرۆکه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

نوری مالكی جێگری سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وام داوای حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در بیرۆكه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی ڕه‌تكرده‌وه‌و گوتی ئێسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌دا نییه‌.

ئه‌و قسانه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌كاتێكدا بوو كه‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن  ده‌دایه‌وه‌ و له‌و باره‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ كه‌سانی گه‌نده‌ڵكار بچنه‌ ناو ئه‌و زۆرینه‌ سیاسییه‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت لای خۆیه‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگهیاندبوو كه‌ له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی سیاسیدا نییه‌ كه‌ ڕای به‌انبه‌ر و لایه‌نی به‌رانبه‌ر دوورده‌خاته‌وه‌و ئیمتیازی تاكه‌ كه‌سی و تاكه‌ لایه‌نی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و داوای ته‌وافوقی سیاسی كرد به‌ شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات ڕه‌چاو بكات، كه‌چی نووری مالكی جێگری سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وام داوای حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كات .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.