روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مرۆ هه‌ینى ئاشکرای کرد، كه چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستى داعش گه‌ڕه‌كی "القدم"ـیان له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كۆنترۆڵ كردووه و هێزه‌كانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌دیان ده‌ركردووه.
دوای هه‌فته‌یه‌ك له راده‌ستكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی سووریا به رژێمی سووریا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌كدارانی داعش گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان خستووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌و ھێرشه‌ی چه‌كدارانی داعشدا 36 ئه‌ندامی ھێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.