سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی خۆیان بۆ حکومەتی بەریتانیا لە کێشەی ئێستایدا لەگەڵ رووسیا دەربڕی و بڕیاریاندا باڵیۆزی خۆیان لە مۆسکۆ بکشێننەوە.
بڕیارەکە دوای ئەوە هات، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکانی رۆژی یەکەمی لووتکەی ئەنجوومەنی ئەوروپا دەربارەی بابەتی هەوڵی کوشتنی سیخوڕێکی پێشوو و کچەکەی بوو لە شارۆچکەی ساڵیسبێری بەریتانیا. حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، رووسیا لە هەوڵی کوشتنی سێرگی سکریپاڵ و یولیای کچی بەرپرسە و چەند رۆژێک پێش ئێستاش سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی 23 دیپلۆماتکاری رووسیا دەردەکات.
سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆککۆماری فەرەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا پاڵپشتیان لە حکومەتی بەریتانیا لەو کێشەیەی لەگەڵ رووسیا کرد.
پێشبینیدەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوویشدا ژمارەیەک ئەندامی یەکێتی ئەوروپا چەند دیپلۆماتکاری رووسی لە وڵاتەکەیان دەربکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.