یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، ناسنامەی كچە شەرڤانێكی ئەرجەنتینی بڵاوكردەوە، كە ڕۆژی (17/3/2018) لە حەسەكە گیانی لەدەستداوە.
دكتۆرە (ئالینا سانچێز) بە نازناوی (لێگەڕین چیا) شەڕڤانێكی ئەرجەنتینی یەپەژە بووهو له رۆژی (3/17) لە حەسەكە گیانی لەدەستداوە.
یەپەژە ڕایگەیاندووە" دكتۆرە (ئالینا سانچێز) بە نازناوی (لێگەڕین چیا) بە ڕووداوی هاتووچۆ لە حەسەكە گیانی لەدەستداوەو لێگەڕین لە وڵاتی ئەرجەنتین هاتبووە ڕۆژئاوا بۆ بەشداربوون لە شۆڕشی ژناندا.
یەپەژە ڕاشیگەیاندووە، لێگەرین لەدایك بووی ساڵی (1986)ەو چەند ساڵ بوو بەشداری شۆڕش بوبوو، لەو ماوەیەشدا چاڵاكی زۆری ئەنجامدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.