Erbil 38°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 01:13

په‌رله‌مانتارێکی هه‌ده‌په‌ به‌ 18 ساڵ و هه‌شت مانگ و 15 رۆژ زیندانی سزا درا

له‌ دووه‌مین دادگای سزای قورسی وان
کوردستان TV
100%

له‌زگین بۆتان و ئاده‌م گه‌ڤه‌ری په‌رله‌مانتارانی وانی هه‌ده‌په‌، ، له‌و دۆسیه‌یه‌ی له‌سه‌ری دادگایی ده‌كران بۆتان به‌ 18 ساڵ و هه‌شت مانگ و 15 رۆژ زیندانی سزا درا و، گه‌ڤه‌ریش بێتاوان ده‌رچوو.

له‌ دانیشتنی دادگادا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسه‌یه‌یه‌ی له‌سه‌ر بۆتان و گه‌ڤه‌ری كرابوویه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی تێكدانی یه‌كێتی ده‌وڵه‌ت و یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات ، سوكایه‌تیكردن، ئه‌ندامبوون له‌ رێكخراوی تیرۆریستیی، هاندانی ئاشكرا بۆ تاوانكردن و به‌رهه‌ڵستی كردنی كارمه‌ندی حكوومی له‌ دووه‌مین دادگای سزای قورسی وان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و دانیشتنه‌دا كه‌ تۆمه‌تباران ئاماده‌نه‌بوون، پارێزه‌رانیان ئاماده‌ بوون و تۆمه‌ته‌كانیان ره‌تكرده‌وه‌ و داوایانكرد بێتاوانی بۆ بریكاره‌كانیان ده‌ربكرێت.

شاندی دادگا تۆمه‌تبار بۆتانی به‌ 18 ساڵ و هه‌شت مانگ و 15 رۆژ زیندانی سزادا و،  هاوكات بڕیاریدا به‌ بێتاوانی گه‌ڤه‌ر .

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.