حكومه‌تی چین وێستگه‌ی گه‌ردوونیی تیانگانگی 2ـی له جێگه‌ی وێستگه‌ی یه‌كه‌م داناوه و كۆنتڕۆڵی تیانگانگی یه‌كی له‌ده‌ست ده‌رچووه و ئه‌م وێستگه‌یه له بازنه‌ی خولانه‌وه‌ی خۆی لایداوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه وێستگه‌ی یه‌كه‌م كۆگایه‌كی هیدرازیانی تێدایه كه وه‌ك سووته‌مه‌نیی وێستگه‌كه به‌كارهاتووه، كه شله‌یه‌كی بێڕه‌نگی زۆر مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر به پێستی مرۆڤ یان ئاژه‌ڵ بكه‌وێت، ده‌بێته هۆی خورشتی زۆر و ئاوسانی پێست.
زانایانی گه‌ردوون ناسیی ده‌ڵێن تا ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌م وێستگه‌یه له زه‌ویی نزیك نه‌بێته‌وه، ئه‌وان ناتوانن كات و شوێنی درووستی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی دیاریی بكه‌ن.
رێكخراوێكی گه‌ردوون ناسیی كه له بواری كاروباره گه‌ردونییه‌كان راوێژ ده‌دات به چه‌ندین وڵات، خه‌مڵاندوویه‌تیی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م وێستگه‌یه چه‌ندین شاری گه‌وره‌ی ئه‌مریكا بكه‌ونه مه‌ترسییه‌وه و ئه‌وانیش بریتین له بۆستن و دیترۆیت و فیلادلفیا و میلواكی.
وێستگه‌ی گه‌ردوونی تیانگانی یه‌ك زیاتر له 8 تۆن كێشی هه‌یه و له‌كاتی گه‌یشتن به به‌رگه هه‌وای زه‌ویی زۆرێك له به‌شه‌كانی به هۆی به‌ركه‌وتن به چینه هه‌واییه‌كان ئاگر ده‌گرن و له‌ناو ده‌چن.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.