Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:01

به‌های پشکه‌کانی فه‌یسبووک له‌ هه‌فته‌یه‌کدا 58 ملیار دۆلار دابه‌زیی

دوای ئاشكرابونی دزرانی زانیاریی تایبه‌تیی به‌كارهێنه‌رانی
به‌های پشكه‌كانی فه‌یسبووك له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 58 ملیار دۆلار دابه‌زیی
کوردستان TV
100%

دوای ئاشكرابونی خراپ به‌كارهێنان و دزرانی زانیاریی تایبه‌تیی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌ك، له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا به‌های پشكه‌كانی تۆڕی فه‌یسبووك 58 ملیار دۆلار دابه‌زیی.

كۆمپانیای كامبیرج ئانالیتكا كه‌ كۆمپانیایه‌كی راوێژكارییی سیاسییه‌، توانیبووی ده‌ستی رابگات به‌ زانیاریی تایبه‌ت و كه‌سیی زیاتر له‌ 50 ملیۆن خاوه‌ن ئه‌كاونتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك و ژماره‌یه‌ك راگه‌یاندن باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ هه‌وڵدابووه‌ تا له‌ رێگه‌ی ئه‌م هه‌موو زانیارییه‌، كاریگه‌ریی بخاته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016ـی ئه‌مریكا.

مارك زاكربرگ دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌یسبووك به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌ داوای لێبوردنی كردووه‌ و سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كامبریج ئانالیتكا سڕ كردووه‌. 

به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌ تویته‌ردا كه‌مپینێك به‌ناوی سڕینه‌وه‌ی فه‌یسبووك ده‌ستیپێكردووه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ به‌فراوانه‌ بۆ پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان، ئه‌كاونتی خۆیان ناچالاك كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.