درۆگبا ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى چێڵسى ئینگلیزى و یاریزانى كۆتیڤوار له‌دیمانه‌یه‌ك له‌باره‌ى میسى پرسیار ئاراسته‌ى كراوه ، كێ باشترینى مێژووه له‌جیهانى تۆپى پێ ، ئه‌ستێره كۆتیڤواره‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ڵه‌ین له‌ئێستادا بڵێین میسى باشترینى مێژووه ، یاریزانى دیكه هه‌ن له‌پێش ئه‌و باشترین بوون له‌یانه‌كان و وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجامى باش و ڕۆڵى گه‌وره‌یان گێڕاوه له‌جیهانى تۆپى پێ ژماره و دیارن .
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ڕایده‌گه‌یه‌نێت پێلێ و مارادۆنا دوو باشترینى مێژووى تۆپى پێن له‌پێش میسی یه‌وه دێن .
درۆگبا له‌كۆتا ڕایده‌گه‌یه‌نێت میسى باشترینى جیهانه له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كه‌ى ئه‌و كاته ده‌بێته باشترینى مێژوو بتوانێ له‌جامى جیهانى به‌رزكه‌ره‌وه‌ى نازناوه‌كه بێت ، ئێستاش ئه‌و هه‌ڵه له‌به‌رده‌میتى بۆ دواجار كۆتایی به‌و ڕه‌خنانه و قسه‌كان بێنێ كه‌له‌سه‌ریه‌تى ، كاتیه‌تى بۆ باشترینى تۆپى پێ له‌مێژوو نازناوى جامى جیهانى به‌ده‌ست بێنێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.