رۆژ به‌رۆژ پێش بڕكێ داهێنان له بواری ئۆتۆمۆبیل به‌رده‌وامه هه‌رده‌م كۆمپانییه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به كوالێتی زۆر باش سه‌رنجی كڕیاران بۆلای خۆیان رابكێشن.
سه‌رمایه‌داران و دهوڵمهندهكان به‌دوایی ئۆتۆمۆبیلی نوێ و سه‌رنج راكێش ده‌گه‌رێن ، ئه‌مه‌ش بۆته فاكته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌و جۆره ئۆتۆمۆبیلیانه زۆر به‌رزو گران به‌ها بێت.
له‌م رۆژانه‌دا گرانترین جۆری ئۆتۆمبێل ڕاگه‌یه‌ندرا كه ناوی (كارلمان كینگ)-ه نرخه‌كه‌ی( 1.56) ملیۆن یۆرۆیه ، فۆرمی ئۆتۆمۆبیله‌كه له باتمان ده‌چێت ناوه‌وه‌ی زۆر جوانه له ئۆتۆمۆبیلی ئاسایی ناچێت ،چونكه شوێنی یارییه ئه‌له‌كترۆنیه‌كان و خواردنه‌وه‌ی تێدایه، شوێنی دانیشتن و به‌رزی بنمچینهكه و جامه‌كانی ته‌واو بۆ پشوودانی مرۆڤه‌كان له‌به‌شی پشته‌وه ئاماده‌كراون.
هۆكاری ناولێنێنان ئۆتۆمۆبیله‌كه به ناوی (كارلمان كینگ) ده‌گه‌رێته‌وه بۆ برا بچووكی چارلیمانه كه یه‌كه‌م ئیمپراتۆری ڕۆما بووه.
شایانی باسه كێشی ئۆتۆمبێله‌كه 4.5 تۆنه و خێرایی 87 میله له سه‌عاتێكدا ده‌بڕێت، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی و گوله نه‌بڕه، تائێستا 10 جۆر له‌و ئۆتۆمۆبیله دروستكراوه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.