له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان هاتووه ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كێتیه‌كه كۆبووه‌ته‌وه به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامان ، له‌كۆبوونه‌وه چه‌ندین بڕیار و ڕاسپارده ده‌ركراون كهئهمانهى خواره‌وه‌ن :
1- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كان له چالاكی یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته به زووترین كات غهرامهكانیان راده‌ستى ژمێریارى یان نوێنه‌رانى یه‌كێتییه‌كه‌مان له شاره‌كان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كانیان ئه‌نجام نادرێت.
2- له یارى نێوان پیره‌مه‌گروون و قه‌ڵادزێ له خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان، به هۆى شكاندن و بچڕانى سیمى پارێزگارى یاریگه‌ى یانه‌ى پیره‌مه‌گروون له لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى قه‌ڵادزێ، پێویسته ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى قه‌ڵادزێ به زووترین كات سیمه‌كه بۆ یانه‌ى پیره‌مه‌گروون چاك بكه‌نه‌وه، له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێ نه‌كردن، یارییه‌كانیان ئه‌نجام نادرێت و سزاكه‌یان %50 زیاد ده‌كرێت.
3- له یارى نێوان دهۆك و هه‌ڵۆ له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به هۆى وتنى قسه‌ى ناشیرین به ده‌سته‌ى ناوبژیوانانى یارییه‌كه له نێوان پشووى نێوان هه‌ردوو گێم له لایه‌ن (ئه‌حمه‌د خه‌لیل) سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ڵۆ، بریاردرا به غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى (250000) دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، پێویسته پێش یارى داهاتوویان غه‌رامه‌كه راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت.
4- له یارى نێوان پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و كفرى له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به هۆى دروستكردنى كێشه و نانه‌وه‌ى ئاژاوه له لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى كفرى، بڕیاردرا به:
• ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى كفرى به كۆنترۆڵ كردنى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان.
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى كفرى به بڕى (300000) سێ سه‌د هه‌زار دینار، پێویسته پێش یارى داهاتوویان غه‌رامه‌كه راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت.
5- یارییه‌كانى قۆناغى كۆتایی فیستیڤاڵى خولى قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان، له پشووى هاوینه دواى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵ به‌رێوه ده‌چێت.
6- یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى كوردستان، له رۆژى سێشه‌ممه رێكه‌وتى 3/4/2018 ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
7- بریاردرا گواستنه‌وه‌ى زستانه بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته له رێكه‌وتى 24/3/2018 تا 31/3/2018، له نێوان یانه‌كانى خولى نایابى كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.