له‌سه‌ر بۆردومانكردنی هه‌رێمی كوردستان و شه‌هیدكردنی هاووڵاتیانی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی وڵاتی توركیا كرد و رایگه‌یاند: پێویسته به زوترین كات توركیا هێزه‌كانیان بكشێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 24ی ئازاری 2018، ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، به ماڵپه‌ڕی سپۆتنیكی روسی راگه‌یاندووه: حكومه‌تی عیراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆردومانكردنی هه‌ڕه‌مه‌كی فڕۆكه‌كانی توركیا له‌ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێری هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه، داوا ده‌كه‌ین هه‌ماهه‌نگی له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان نه‌بن به قوربانی.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتیشی: هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیای ئاگادار كردۆته‌وه، كه پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عیراق بكرێت و ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، دژی هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازین له‌خاكی عیراقدا.
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب ده‌ڵێت: داواش بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كراوه، به زوترین كات هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی باشیك بكشێننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.