ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به تۆمه‌تی هێرشی سایبه‌ری بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، ئه‌مه‌ریكا سزای به سه‌ر 10 كه‌سایه‌تی و رێكخراوێكی جێگیر له ئێران دا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوینێ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، كه به تۆمه‌تی هێرشی سایبه‌ری بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ، ئه‌مه‌ریكا سزای به سه‌ر 10 كه‌سایه‌تی و رێكخراوێكی جێگیر له ئێران دا سه‌پاندووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به پێی فه‌رمانی جێبه جێكاری دوازده هه‌زارو شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د و چوار تایبه‌ت به بلۆك كردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و كه‌سانه كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاو ده‌نێن و هێرشی سایبه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و وڵاته له لیستی سزادراون دانا.
جێگری وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا وێڕای ئه‌وه‌ی كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئێران به به‌رده‌وامی هێرشی سایبه‌ری له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات ، سوپای پاسدارانی ئێرانی به به‌رپرسی سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشانه له قه‌ڵه‌مدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.