Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:04

ئه‌مریکا رێپێوانێکی مه‌زن بۆ کۆنتڕۆڵی چه‌ک ئه‌نجامده‌دات

له‌ژێر ناوی رێپێوانێك له‌ پێناو ژیانی هه‌موومان
ئه‌مریكا رێپێوانێكی مه‌زن بۆ كۆنتڕۆڵی چه‌ك ئه‌نجامده‌دات
کوردستان TV
100%

به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ واشنتنی پایته‌خت و سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا به‌شداریی رێپێوانێكی مه‌زنیان كرد له‌ژێر ناوی " رێپێوانێك له‌ پێناو ژیانی هه‌موومان " .

ئه‌م رێپێوانه‌ له‌لایه‌ن قوتابیانی ئاماده‌یی مارجوری ستۆنمان دۆگڵاس رێكخرابوو، كه‌ له‌ شاری پاركلاندی ویلایه‌تی فلۆریدان و مانگی پێشوو شایه‌تی كوژرانی 17 كه‌س بوون به‌ هۆی رووداوێكی ته‌قه‌ كردن .

زیاتر له‌ 800 رێپێوانی هاوشێوه‌ و به‌ هه‌مان مه‌به‌ست له‌ 50 ویلایه‌تی ئه‌مریكا و سه‌رتاسه‌ری جیهان هاوكات له‌گه‌ڵ رێپێوانه‌كه‌ی واشنتن به‌ڕێوه‌چوو.

هاوكات كۆشكی سپیی بۆ پیشاندنی هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر رێپێوانه‌كه‌ی واشنتن و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا و جیهان به‌ راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌یه‌ك رێزی خۆی ده‌ربڕیی.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپیدا نووسراوه‌: پاراستنی منداڵانی ئێمه‌ گرنگی له‌پێشینه‌ی سه‌رۆك كۆماره‌ و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و داوای له‌ گۆنگرێس كردبوو تا بۆ چاكسازیی یاسای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێشینه‌ی تاوانكارییی و كۆتاییهێنان به‌ توندوتیژیی، چاكسازیی له‌ یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به‌ خاوه‌ندارێتیی چه‌كدا بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌وانیش كردیان،وه‌ سه‌رۆك كۆماریش واژۆی له‌سه‌ر كرد.

قوتابیانی به‌شداری رێپێوانه‌كه‌ی واشنتن خوازیاری ئه‌وه‌بوون كه‌ گیانی منداڵان ببێته‌ گرنگی پله‌ یه‌كی حكومه‌تی ئه‌مریكا و یاسای كڕین و هه‌ڵگرتنی چه‌ك قورستر بكرێت.

جێگه‌ی باس كه‌ %69ـی هاوڵاتییانی ئه‌مریكی پێیانوایه‌ كه‌ یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به‌ خاوه‌ندارێتیی چه‌ك ده‌بێ قورستر بكرێن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2013ـدا ته‌نیا %55ـی ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ بوون.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.